فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ماڵئاوایی لە ژیانی دایە فەراسەت دایکی دڵسۆز و خۆشەویستی چەند هاوڕێی گیانبەختکردووی کۆمەڵە لە شاری سنە
شەممە ۲۴-۰۹-۱۴۰۳   |  14-12-2024

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، دایە “فەراسەت جەعفەر قشلاقی” دایكی سێ تێكۆشەری گیانبەختكردووی ناو ڕیزەکانی كۆمەڵە، ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی سەرماوەز، لە شاری سنە بۆ هەمیشە ماڵئاویی لە ژیان کرد.
دایە فەراسەت دایکی هاوڕێیانی گیانبەختکردوو “پڕشنگ، پەروین، و نەسرین ڕۆستەم گورجی” بوو کە بە دەستی هێزەکانی جەنایەتکاری ڕژیم گیانی ئازیزیان بەخت کرد. بەم بۆنەوە، سەرەخۆشی ئاراستەی هاوڕێ سەرکەوت ڕۆستەم گۆرجی و هاوڕێ ئارەزوو بێکەس و هەموو بنەماڵەی تێكۆشەری رۆستەم گورجی و جەعفەر قشلاقی دەكەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.
یادی دایە فەراسەت بۆ هەمیشە لە دڵماندا زیندووە.
یادی ئازیزی بەرز و بەڕێز بێت.