فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ماڵئاوایی لە ژیانی دایە نوقڵیه خوداکەرەمی
پێنجشەممە ۰۶-۰۲-۱۴۰۳   |  25-04-2024

بەپێی هەواڵێک کە بە سایتی کۆمەڵە گەیشتووە سه‌ر لەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ی گوڵان، دایکی دڵسۆز و خۆشەویست، دایکی شۆڕش و جێ پەنجەدیار له بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی خەڵکی کوردستان دایه «نوقڵیه خودا کەرەمی » لە ئاوایی(گوگجه) سەر بە شاری مەریوان، بەهۆی نەخۆشی و جەڵتە  له تەمەنی ۹۰ ساڵیدا ماڵئاوایی له ژیان کرد.
دایه نوقڵیه، دایکی هاوڕێ مەجید ولی پوور گیانبەختکردووی ڕیزەکانی کۆمەڵه وحیزبی کۆمۆنیستی ئیران بوو.
دایە نوقڵیە، لەو دایکە خۆڕاگر و دڵسۆزانە بوو کە ھیچ‌کات سەری بۆ قاتڵانی جگەرگۆشەکانی دانەنەواند و بەردەوام لە سەر ڕێبازی سوور و سۆسیالیستی ڕۆڵەکەی پێداگری دەکرد.
ئێمە بەم بۆنەوە سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شۆرشگیری خودا کەرەمی و ولی پوور و خه‌ڵكی ئاوایی گوگجه و ناوچه‌ی مەریوان دەکەین و خۆمان بەشەریکی خەمیان دەزانین.