فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

محەممەد حاجی ڕەسووڵ پوور، خەڵکی بۆکان لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەست دا
دوشەممە ۲۸-۰۹-۱۴۰۱   |  19-12-2022

محەممەد حاجی ڕەسووڵ پوور، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە، ٢٨ی سەرماوەز دوای پێنج ڕۆژ مانەوە لە حاڵەتی کۆما بە هۆی کاریگەری ئەشکەنجەی دڕندانەی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، لە نەخۆشخانەی “قولی پوور” ی شاری بۆکان گیانی لەدەست دا.

پێویستە بوترێ کە یەکێک لە هۆکاری خراپتربوونی بارودۆخی تەندروستی و گیان لەدەست دانی ئەم هاووڵاتییە، ڕێگری هێزەکانی ڕژیم بۆ دەست ڕاگەیشتنی بە ئاوی خواردنەوە بووە لە ماوەی ٢٠ ڕۆژی دەستبەسەرکرانی لە زینداندا.

محەممەد حاجی ڕەسووڵ پوور، ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی سەرماوەز، بەهۆی ئەشکەنجەی دڕندانە و سەختی برینەکانی لە بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان، ئاستی هۆشیاری خۆی لەدەست دابوو و بۆ و گوازرابوەوە بۆ نەخۆشخانە.