فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

محەممەد مەهدی کەرەمی خەلکی بیجاڕ سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا
پێنجشەممە ۲۴-۰۹-۱۴۰۱   |  15-12-2022

محەممەد مەهدی کەرەمی، خەڵکی بیجاڕ، کە لە کاتی ڕێوڕەسمی چلەی حەدیس نەجەفی، یەکێک لە کوژراوانی ئاخێزی جەماوەریی کەرەج دەستبەسەرکرابوو، سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا و ئەگەری جێبەجێکردنی سزاکەی زۆرە.
محەممەدی مەهدی کەرەمی، تەمەن ٢٢ ساڵ، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی پارێزگای ئەلبۆرز بە تۆمەتی “فساد فی الارض لە ڕێگای تاوان لەدژی ئاسایشی ناوخۆیی” بە موحاربە مەحکوم و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا. ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە، ١٦ی سەرماوەز بەشێوەیەکی فەرمی لە بەندیخانە سزاکەی پێ ڕاگەیێندراوە. دانیشتنی بەدواداچوون بۆ تۆمەتەکانی محەممەدی مەهدی کەرەمی و ١٤ هاووڵاتی دیکە لەژێر ناونیشانی دۆسییەی کوژرانی بەسیجییەک بەناوی ڕوحوڵڵا عەجەمیان، ڕۆژی چوارشەممە، ٩ی سەرماوەز، بەڕێوەچووە کە لەو دانیشتنەدا ئەو لاوە وەک تۆمەتباری سەرەکی ئەو دۆسییەیە ناسێندراوە.
شیاوی ئاماژە یە، کە محەمەد مەهدی کەرەمی، ڕۆژ شەممە، ١٤ی خەزەڵوەر و دوو ڕۆژ دوای ڕێوڕەسمی چلەی حەدیس نەجەفی لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندرابوو.یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی کەرەمی لەم بارەوە ڕاگەیاند: محەممەد مەهدی لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لەژێر ئەشكەنجەی دڕندانەی ڕۆحی و فیزیکی و ناوەندە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمدا بووە.و چەندین جار بەدەست لێدان لە سمت و جەستەی هەڕەشەی دەستدرێژی سێکسی لێکراوە. ناوبراو لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیدا ئەو زانیارییانەی پشتڕاستکردووەتەوە.ئەم هاووڵاتییە لە مافی هەبوونی پارێزەر لەماوەی دەستبەسەرکرانی و تەنانەت لە ڕۆژی دانیشتنی دادگاشدا بێ بەریبووە.ناوبراو لە وەرزشی کاراتە دا چەندین میدالیای لە ئاستی پارێزگا و ئێراندا بەدەست هێناوە.