
هاوسەرگیریی زۆرەملێ و منداڵهاوسەری یەکێک لە ئاشکراترین جۆرەکانی ستەم بەرامبەر بە ژنانە. ئەم دیاردەیە کاریگەری کارەساتباری لەسەر ژیانی کچان هەبووە، بەتایبەتی لەناو کۆچبەران و پەنابەران لە ئورووپا. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەت لە ئێران، ڕێژەی هاوسەرگیریی منداڵان یەکجار بەرینە. ئەوەیکە زۆر جار لەژێرناوی سوننەتی فەرهەنگیدا باسی لێدەکرێت، لەڕاستیدا مێکانیزمێکە بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی جەستە ژنان، منداڵ بەدنیا هێنان و بەگشتی ژیانی ئەوان لە نەزمی جیهانیی سەرمایەداریدا. لە ئورووپای ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتە بورژواییەکان کە خۆیان بە بەرگریکاری مافی مرۆڤ پێناسە دەکەن، هەروا شایەدی درێژەی هاوسەرگیریی ئیجباری و منداڵهاوسەرین. لە وڵاتی ئاڵمان لە ساڵی ٢٠١١، نزیکەی ٣٠٠٠ هەزار هاوسەرگیریی ئیجباری ڕاگەیەندراوە کە ٣٠%یان ژێر تەمەنی ١٨ ساڵ بوون. زیاتر لە نیوەی قوربانییان توندوتیژی جەستەییان تەجروبە کردووە و ٢٧% هەڕەشەی کوشتنیان لێکراوە. لە ساڵی ٢٠١٦دا وەزارەتی ناوخۆی ئاڵمان ڕایگەیاند کە ١٤٧٥ منداڵ ناچار بە هاوسەرگیری کراون کە زیاتر لە ١١٠٠ کەسیان کچ بوون. لە وڵاتانی باکووری ئورووپاش هەتا ئەم ساڵانەی دوایی، هاوسەرگیریی منداڵان لە ناوەندەکانی پەنەباران قەبووڵ دەکرا و دەوڵەتی سوئێد هەتا ساڵی ٢٠١٤، دانمارک هەتا ٢٠١٧ و فنلاند هەتا ٢٠١٩ هاوسەرگیریی ژێر تەمەنی ١٨ ساڵیان قەدەغە نەکردبوو. بەڵام یاسا بەتەنیا بەس نییە. کێشەی سەرەکی لە جێبەجێ کردنی یاسا و پشتیوانی ڕاستەقینە لە کچانە. پارادۆکسی دەوڵەتانی سەرمایەداری لێرەدایە: لەلایەکەوە بە نسبییەتی فەرهەنگی سوننەتە دژەژنەکان پاساو دەکەن تا نەزمی کۆمەڵایەتیی کۆمەڵگەی پەنابەران سست و لاواز بکەن. لەلایەکی دیکەشەوە، بە وتاری ڕەگەزپەرستانە، ئەم ژنانە قوربانیی فەرهەنگی وەحشیی مسوڵمانان پێناسە دەکەن تا سیاسەتی دژەپەنابەرییان پاساو بکەن. لە هەر دوو حاڵەتدا ژنانی پەنابەر قوربانیی بێدەنگ و بێدیفاعی ئەم سیاسەتە دژەژنانەن.
لە ئێران منداڵهاوسەری نەک هەر بوونی هەیە، بەڵکوو لەلایەن یاسای فەرمیشەوە مەشرووعییەتی پێدراوە. یاسای مەدەنی، هاوسەرگیریی کچان لە ١٣ ساڵییەوە و کوڕان لە ١٥ ساڵییەوە بە موجاز دەزانێت. وە تەنانەت ڕێگەی بەوەش داوە کە هاوسەرگیری لە تەمەنی خوارتر بە ئیزنی سەرپەرست و حوکمی دادگا ئەنجام بدرێت. ئامارە ڕەسمییەکان زۆر دڵتەزێنن. لە ساڵی ١٤٠٠ی هەتاویدا، زیاتر لە ٣٢ هەزار و ٦٥٥ کچی ژێر تەمەنی ١٥ ساڵ مارە کراون. زستانی ١٤٠٠ هەتا پاییزی ١٤٠١، لانیکەم ٢٧ هەزار و ٤٤٨ هاوسەرگیریی ژێر ١٥ ساڵ تۆمار کراوە. لە هەمان ساڵدا، زیاتر لە ٦٩ هەزار و ١٠٣ منداڵ لە دایکانی ١٠ تا ١٩ ساڵ بەدنیا هاتوون کە لەناویاندا، هەزار و ٤٧٤ منداڵ هی دایکانی ١٠ بۆ ١٤ ساڵ بوون. بەپێی ڕاپۆرتی یونیسێف، نزیکەی ١٧% لە کچانی ئێران لە ژێر تەمەنی ١٨ ساڵدا هاوسەرگیری دەکەن و ٣% بەر لە تەمەنی ١٥ ساڵی بوونەتە هاوسەر. ئەم ئامار و ئەرقامە نیشانی دەدات کە منداڵهاوسەری لە ئێران ئامرازی منداڵ بەدنیا هێنانی پێشوەخت، بردنەسەری جەمعیەت و بەرهەمهێنانەوەی هیزی کارە. سەرمایەداریی ئیسلامیی دەسەڵاتدار، لەم ڕێگایەوە هەم سوڵتەی پیاوسالارانەی خۆی بەهێز دەکات و هەم بەشێک لە فشاری قەیرانی ئابووری و جەمعیەتی، دەخاتە سەر شانی ژنان.
منداڵهاوسەری فەراتر لە تەفسیری فەرهەنگی ڕیشەی لە موناسباتی ئابووری و چینایەتیی زاڵ دایە. هەژاری و قەیرانی ئابووری لە ئێران و وڵاتانی باشووری جیهانی، بنەماڵە هەژارەکان دەخاتە پێگەیەوە کە منداڵانی خۆیان ناچار بە هاوسەرگیری بکەن تا لەم ڕێگەوە باری ئابوورییان کەم بکەنەوە یان قەرزەکانیان بدەنەوە. پێکهاتەی حقووقی و مەزهەبی لە ئێران لەڕێگەی یاسای ئیسلامییەوە مەشرووعییەتی داوە بەم سوننەتە کۆنەپەرستانەیە، بەم ستەمگەری و توندوتیژییە بەرامبەر بە منداڵان و ژنان و کردوویەتە بەشێک لە نەزمی کۆمەڵایەتی.
هاوسه‌رگیریی منداڵان دیارده‌یه‌كی دێرینه له‌ناو كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا كه له‌ژێر كاریگه‌ریی كلتووری كۆنه‌په‌رستانه و ئایینی‌دا، به‌رده‌وام به‌رهه‌م دێته‌وه و ڕژیمی ئیسلامیش پۆششی یاسایی و مه‌ده‌نیی به‌م بیر و باوه‌ڕانه داداوه. هاوسه‌رگیریی پێشوه‌خت، به‌تایبه‌ت بۆ كچان، كه فه‌راغه‌تی سه‌رده‌می منداڵی و ده‌رفه‌تی كه‌م وێنه‌ی په‌روه‌رده و پشكوتنی توانایی و گه‌شه‌ی فكر و جه‌سته و شكڵ گرتنی كه‌سایه‌تییان لێ زه‌وت ده‌كرێ، سه‌ره‌ڕای تووش بوون به ئاسه‌وار و ئاكامی نه‌خوازراوی ڕووحی و جه‌سته‌یی، كاریگه‌ریی ناخۆش و دواهاتی نه‌رێنی له‌سه‌ر بنه‌ماڵه و كۆمه‌ڵگا داده‌نێ. بووكی كه‌م ته‌مه‌ن به‌هۆی گوشاری كاری ناوماڵ و سنوورداربوونی ده‌رفه‌تی منداڵییه‌تی، توانای بڕیاردان له‌ده‌ست ده‌دات. ئه‌م كچانه به‌هۆی دووگیان بوونی پێشوه‌خت و ئاشنا نه‌بوونیان له‌گه‌ڵ ته‌وه‌ره جنسییه‌كان، به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگیان له‌سه‌ره، به‌جۆرێك كه ڕێژه‌ی قوربانی بوونییان پێنج به‌رابه‌ری كچانی تمه‌نی ٢٠ ساڵه.
هاوسه‌رگیریی منداڵان، یه‌كێك له دیمه‌نه مه‌ترسیداره‌كانی توندوتیژی دژبه منداڵان و نموونه‌ی منداڵ ئازاری و كۆیله كردنی ئه‌م نه‌ونه‌مامانه به‌ئه‌ژمار دێت و پێویسته به تاوانی جه‌نایی، له‌قه‌ڵه‌م بدرێ. پێویسته ئه‌و په‌یوه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی كه له‌گه‌ڵ توندبوونه‌وه‌ی هه‌ژاری و فه‌لاكه‌تی ئابووری، به‌ستێنی په‌ره‌سه‌ندنی هاوسه‌رگیریی منداڵان ده‌خوڵقێنن، ئه‌و شه‌رع و سوننه‌تانه‌ی كه ڕێگه به‌مجۆره هاوسه‌رگیریانه ده‌ده‌ن و به‌رهه‌می دێننه‌وه، ڕیشه‌كێش بكرێن. ئه‌و شه‌رع و یاسا دانه‌رانه‌ی كه ئه‌م جه‌نایه‌ته، شه‌رعی و یاسایی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، پێویسته به دادگا بسپێردرێن و سزا بدرێن، و ئه‌و بابه‌ته‌ش بێگومان، به ڕووخاندنی شۆڕشگێڕانه‌ی كۆماری ئیسلامی دێته دی. به‌ڵام له هه‌مان حاڵ‌دا پێویسته كلتوور و سوننه‌تی دواكه‌وتوو و پرتووكاوی ئه‌و سه‌رپه‌رستانه‌ی كه كچه منداڵه‌كانیان ناچار به هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن، ببردێته ژێر پرسیاره‌وه. ئه‌وان كه زۆرجار به‌خاتری هه‌ژاری ده‌ست ده‌ده‌نه ئه‌م كاره، پێویسته نیسبه‌ت به دواهاتی یه‌كجار زیانباری ئه‌م كرده‌وه‌یه‌یان، ئاگادار بكرێنه‌وه.
وتەی ڕۆژ: تەلەڤیزیۆنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و کۆمەڵە