موحەممەد هوشەنگی کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا
چوارشەممە ۱۸-۱۲-۱۴۰۰   |  09-03-2022
پاش ١٣ ڕۆژمانگرتن لەخواردنی ”موحەممەد هوشەنگی”، ڕۆژی سێشەممە ١٧ی رەشەممە ناوبراو کۆتایی بەمانگرتنەکەی هێنا. بە پێی زانیارییەکان، ناوبراو لەسەر بەڵێنیی بەرپرسانی زیندانی ورمێ و دادوەری چاوەدێر، سەبارەت بە ئازادکردنی کاتی بە دانانی بارمتە، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هیناوە.
شایانی باسە ”موحەممەد هوشەنگی” لە رێکەوتی شەممە ٧ی ڕەشەممەدا، لە چوارەمین ڕۆژی مانگرتنی خۆیدا لەسەر بڕیاری بەرپرسانی زیندان، بۆ بەندی تاکەکەسی ڕاگوێزرابوو، وهەروەها دەرکەوتووە ناوبراو بەهۆی مانگرتن لەخواردنەوە تووشی چەند نەخۆشییەکی جەستەیی بووە