فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مورتەزا محەممەدی بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لە براکەی، مانی لە خواردن گرت
چوارشەممە ۱۰-۱۲-۱۴۰۱   |  01-03-2023

لە ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕەشەممە مورتەزا محەممەدی، لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری سنە مانی لە خواردن گرتووە.

مورتەزا محەممەدی بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە گوشار و ئەشکەنجە کرانی بەردەوامی خۆی و براکەی، سیروان محەممەدی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە مانی لەخواردن گرتووە. ئەم ناوەندە بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لە دژی براکەی سیروان، گوشارێکی زۆری لەسەر مورتەزا محەممەدی دروستکردووە و بە شێوەیەکی بەردەوام لە ژێر ئەشکەنجەدایە.
سیروان محەممەدی لە ڕۆژی دووشەممەوە ٧ی ڕەشەممە، لە ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گواستراوەتەوە. ناوبراو لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بەبنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە، کە لە ژێر ئەشکەنجەدا ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ کراوە.