مۆهەندسێکی پارچە سازی زانکۆی ئەمیرکەبیر لە تاران ڕفێندرا
دوشەممە ۱۶-۰۸-۱۴۰۱   |  07-11-2022
ڕۆژی سێشەممە، ١٠ی خەزەڵوەر، ناوی غەزەل مەعسوم شاهی مۆهەندسی پارچەسازی زانکۆی ئەمیر کەبیری تاران و خەڵکی کرمانشا لە شوێنی کاری هاوسەرەکەی لە تاران، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم ڕفێندراوە و چارەنووسی نادیارە.
دوای ڕفاندنی غەزەل مەعسووم شاهی، هێزەکانی ڕژیم هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ناوبراو و دەستیان بەسەر کەلوپەلە ئەلیکترۆنییەکانی ئەم هەڵسووڕاوە و هاوسەرەکەیدا گرتووە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، سەرەڕای بەدواداچوونە بەردەوامەکانی بنەماڵەی غەزەل، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.