مۆژگان کاووسی مانی لە خواردن گرت
یەکشەممە ۲۰-۰۹-۱۴۰۱   |  11-12-2022
موژگان کاووسی، چالاکی بواری زمانی دایک، هەڵسووڕاوی مافی مرۆڤی و بەندکراوی سیاسی پێشوو، کە لە ڕۆژی پێنجشەممە، ٣١ی خەرمانان، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە لە ماڵەکەی لە شاری نەوشهەر دەسبەسەر کرا،بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە دۆخی خراپی زیندانی “تونکابن” مانی لە خواردن گرت. لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا موژگان کاووسی، بەهۆی بێبەریبوونی لە مافە سەرەتاییەکانی وەک بەندکراوێک مانی لە خواردن گرتووە و بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی جێگای نیگەرانییە.
شیاوی باسە کە مۆژگان، لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانە و لە ڕۆژی پێنجشەممە، ٣١ی خەرمانان، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە لە ماڵەکەی لە شاری نەوشهەر ڕفێندرا.