هاتنەخوارەوەی ئاستی پاک و خاوێنیی ناوچە سێڵاولێدراوەکان بووەتە بەستێنێک بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکانی وەک وەبا.
نزیکەی ١٠ ڕۆژ لە سێڵاوی ماڵوێرانکەری پارێزگای کرمان تێپەڕ بووە. هاتووچۆ بۆ زۆرەی گوندەکانی دەورووبەر بەسەختی ئەنجام دەدرێت. تێکچوونی ڕێگا و پردەکان و قەتعبوونی ئاو و بەرقی گوندەکان، بووەتە بەستێکی گونجاو بۆ نەخۆشییە بەکترییەکان.
کارناسێکی تەندرووستی سەبارەت بە نالەباربوونی باروودۆخی خەڵک و ئەگەری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکان دەڵێت:
“زۆربەی توالێت و سرویسەکانی پاک و خاوێنی لەکار کەوتوون و خەڵک ناچارن لە شوێنە هاوبەشەکان کەڵک وەربگرن. سگچوون، وەبا، پێوەدانی مار و دووپشک لە وەها باروودۆخێکدا پەرەدەستێنن”.
پێویستە بوترێت نەبوونی دەوا و دەرمانی پێویست و ناوەندەکانی تەندرووستی و هەروەها خراپبوونی ڕێگاکان لە کێشە سەرەکییەکانی ناوچە سێڵاولێدراوەکان دێنە ئەژمار.