مەترسیی جێبەجێکردنی سزای سێدارەی ژنێکی بەندکراوی خەڵکی دێلۆڕان لە ئیلام
دوشەممە ۱۱-۰۲-۱۴۰۲   |  01-05-2023
عەلیە کاوەریزادە، تەمەن ۵۵ ساڵ و خەڵکی شاری دێلۆڕان سەر بە پارێزگای ئیلام، بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە و ئەگەری هەیە لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوودا ئەو سزایە جێبەجێ بکرێت.
ئەو هاووڵاتییە لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیەوە بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەستی هاوژینەکەی خۆی سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە. بەپێی زانیارییەکان، ئەو بەندکراوە تووشی دەروونپەرێشی و تێکچوونی دەروونی بووە و بە هۆی خراپبوونی باری ماڵی پێداویستییەکانی خۆی لە ڕێگەی کاری بە نۆرە (شیفتی) لەو بەندیخانەیەدا دابین دەکات.