
بەپێی ڕاپۆرتی سازمانی مافی مرۆڤی ئیران، دوایین زانیارییەکان سەبارەت بە ٨ بەندکراوی سیاسی نیشان دەدەن کە لە خەتەری ئێعدام دان.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، حوکمی ئێعدامی چوار بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی “محەممەدجەواد وەفایی سانی” تەمەن ٢٩ ساڵ، “ئێحسان فەریدی” تەمەن ٢٢ ساڵ، “مەنووچێهر فەلاح” تەمەن ٤٢ سال و “حسێن شاهۆزێهی” تەمەن ٢٩ساڵ، پشتڕاست کراوەتەوە وچوار بەندکراوی سیاسی دیکەش بەناوەکانی “زەهرا شەهبازتەبەری” تەمەن ٦٧ ساڵ، “حامد وەلیدی” تەمەن ٤٥ ساڵ، “نیما شاهی” تەمەن ٣٨ ساڵ و “پێژمان توبرەریزی” تەمەن ٣١ سال، بە ئێعدام مەحکووم کراون. ئەم بەندکراوانە جگە لە محەممەدجەواد وەفایی سانی کە لە ساڵی ١٣٩٨وە دەستبەسەر کراوە، سەرجەمیان لە ساڵی ١٤٠١ بەملاوە دەستبەسەر و زۆربەیان بە تۆمەتی “مۆحارەبە” بە ئێعدام مەحکووم کراون.