فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مەترسی ئێعدامی ٢١ بەندکراو لە زیندانی ناوەندی کەرەج
سێشەممە ۱۶-۰۵-۱۴۰۳   |  06-08-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لانیکەم ٢١ بەندکراو کە پێشتر بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” و “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، ئەگەری زۆر لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوودا حوکمەکەیان بەکردەوە دەربێت.
شایانی باسە، پێنج کەس لەم بەندکراوانە ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی گەلاوێژ و ١٦ بەندکراوی دیکە ڕۆژی یەکشەممەی ئەم حەفتەیە، بە مەبەستی بەکردەوە دەرهاتنی حوکمەکەیان، گواستراونەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ناوەندی کەرەج. ئەمە لەحاڵێکدایە کە بنەماڵەی ئەم بەندکراوانە لەئاست ئێعدامی ڕۆڵەکانیان نیگەرانیان دەربڕیوە و هەندێکیشان پێیان ڕاگەیەندراوە کە بۆ دوایین چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕۆڵەکانیان بچنە زیندان.