مەترسی دیپۆرت و بیلاتەکلیفی بیژن مۆرادی هەڵسووڕاوی سیاسی لە کەمپی ئەدرنە لە تورکییە
چوارشەممە ۱۱-۱۱-۱۴۰۲   |  31-01-2024
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، بیژەن “هەڵمەت” مۆرادی هەڵسووڕاوی سیاسی، بە دوای تێپەڕبوونی سێ مانگ لە دەستبەسەر کرانی لە لایەن پۆلیسی تورکییە، هەروا لە کەمپی ئەدرنە ڕاگیراوە و لە بیلاتەکلیفیدا بەسەر دەبات و چارەنووسی نادیارە.
هەواڵی گەیشتوو باس لەوە دەکات کە هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە دۆخی پەروەندەکەی لە لایەن دادگا و پۆلیسی تورکییە بە پارێزەرەکەی نەدراوە و ئەمەش نیگەرانی بنەماڵەکەی لێکەوتووەتەوە. پێویستە ئاماژە بکرێت، لە ئەگەری دیپۆرت کرانەوەی ئەم هەڵسووڕاوە سیاسییە بۆ ئێران، گیانی دەکەوێتە مەترسییەوە.