فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مەترسی دیپۆرت کرانەوەی دوو پەناخوازی سیاسی لە لایەن دەوڵەتی تورکییە بۆ ئێران
پێنجشەممە ۱۱-۱۱-۱۴۰۳   |  30-01-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، لەیلا عەزیزی و ناسر مەحمودی، لە ڕێگای ڕۆیشتنیان بۆ وڵاتێکی ئۆرووپایی، لە تورکییە لە لایەن پۆلیسی ئەم وڵاتەوە دەستبەسەر و بۆ کەمپی ئاگرین ڕاگوێزراون.
جێگای ئاماژەیە، ئەم دوو پەناخوازە سیاسیە، بۆ ماوەی چەندین ساڵ ئەندامی حزبێکی کوردستانی ئێران بوون و چالاکی سیاسیان ئەنجامداوە و چەند مانگ لەمەوبەر بە مەبەستی ڕۆیشتنیان بۆ وڵاتێکی ئۆرووپایی لە تورکییە دەستبەسەر و بۆ زیندان ڕاگوێزراون کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر پۆلیسی تورکییە بە مەبەستی دیپۆرت کردنەوەیان ئەوانی بۆ کەمپی ئاگرین ڕاگواستووە. پێویستە ئاماژە بکرێت کە لە ئەگەری دیپۆرت کردنەوەیان بۆ ئێران، ڕووبەڕووی سەپاندنی سزای قورس و نامرۆڤانە لە لایەن کۆماری ئیسلامی دەبنەوە.