بەپێی ڕاپۆرتەکان، “ڕەشاد محەممەدی” چالاکی سیاسی خەڵکی کامیاران لەگەڵ هاوژینەکەی بە ناوی “ئەژین حسێنی” خەڵکی سەوڵاوا، لە کەمپی “پەهلەوان کۆی” لە شاری ئەدێرنەی تورکییە لە بارودۆخێکی سەختدا ڕاگیراون و ئەگەری دیپۆرت کرانەوەیان بۆ ئێران لەسەرەوەیە.
شایانی باسە، پۆلیسی تورکییە لە سەرەتای ئەمساڵ و تەنیا چەند ڕۆژێک دوای گواستنەوەی ئەو دوو پەنابەرە بۆ کەمپی دیپۆرتکردنەوە، ناچاریان کردوون پەنجەمۆر و واژۆکانیان تۆمار بکەن و ئەگەری دیپۆرت کردنەوەیان بۆ ئێران هەیە. جێگای ئاماژەیە، “ئەژین حسێنی” تەمەن ٣٠ ساڵ و “ڕەشاد محەممەدی” تەمەن ٣٤ ساڵ لە ساڵانی ڕابردوودا وەک چالاکی سیاسی لە هەرێمی کوردستان ژیاون و بەهۆی گوشاری بەردەوامی ناوەندە ئەمنییەکانەوە ناچاربوون هەرێمی کوردستان جێ بهێڵن. ئەم دوو هاووڵاتییە سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ، لەلایەن پۆلیسی تورکییەوە دەستبەسەرکران و دوای چەند جار گواستنەوە، تا ئێستاش لە کەمپەکەدان و بارودۆخیان ڕوون نییە.