فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مەترسی دیپۆرت کرانەوەی چالاکێکی سیاسی لە تورکییە
شەممە ۰۶-۰۳-۱۴۰۲   |  27-05-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، “ئەمیر کەهریزی”، چالاکی سیاسیی و خەڵکی شاری کرماشان، لە دوای ئەوەیکە لە یۆنانەوە بۆ تورکییە گەڕێندراوەتەوە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکییەوە دەستبەسەر و مەترسی دیپۆرتکرانەوەی بۆ ئێران لەسەرە.
ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی گوڵان، ئەمیر کەهریزی، لە لایەن پۆلیسی تورکییەوە دەستبەسەرکراوە و لەئێستادا مەترسی دیپۆرتکرانەوەی لەسەرە. شایانی باسە، ئەم چالاکە سیاسییە دوای دیپۆرتکرانەوەی لە یۆنانەوە بۆ تورکییە لەگەڵ چەند پەناخوازێکی دیکەی ئێرانی، لە لایەن دەوڵەتی تورکییەوە دەستبەسەرکراون و بۆ یەکێک لە زیندانەکانی شاری ئەدرنە گواستراونەتەوە و لە ئێستادا بارودۆخی یاساییان نادیارە.