فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مەترسی دیپۆرت کرانەوەی چالاکێکی سیاسی لە لایەن دەوڵەتی تورکییە
شەممە ۱۴-۰۷-۱۴۰۳   |  05-10-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی ڕەزبەر، “سیروان فەخری” تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن پۆلیسی تورکییەوە دەستبەسەر کراوە و بەپێی ئەوەی، بڕیاری دیپۆرتی ئەم چالاکە سیاسییە لەلایەن پۆلیسی تورکییەوە دەرچووە، ناوبراو ڕووبەڕووی مەترسی دیپۆرتکرانەوەی بۆ ئێران بووتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم چالاکە سیاسییە لە نزیک شاری “بێتلیس”ی تورکییە لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کراوە. ناوبراو لەم دواییانەدا بەهۆی گوشاری دامودەزگا ئەمنییەکان و هەروەها ڕێککەوتنە ئەمنییەکانی نێوان ئێران و حکومەتی ناوەندی عێراق، ناچاربوو شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان بەجێ بهێڵێت و بۆ تورکییە بگەڕێتەوە. شایانی باسە، سیروان فەخری پێشتر لە وڵاتی تورکییە دۆسیەی پەنابەری هەبووە و دوای ئەوەی داواکاری پەنابەری رەد کراوە و سزای جێهێشتنی وڵاتی پێدرا، ناچار بوو بچێتەوە هەرێمی کوردستان.