فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مەترسی دیپۆرت کرانەوەی چالاکێکی مافی مرۆڤ لە تورکییە
هەینی ۰۵-۰۸-۱۴۰۲   |  27-10-2023

ڕۆژی سێشەممە ٢ی خەزەڵوەر، شیلان میرزایی، هەڵسووڕاوی مافی مرۆڤ و خەڵکی شاری سەقز لەلایەن پۆلیسی وڵاتی تورکییەوە بە هۆکاری “چالاکی دژی کۆماری ئیسلامی” دەستبەسەر کراوە.
ناوبراو بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک ڕایگەیاند کە، هێزە ئەمنییەکانی تورکییە بەبێ هیچ هۆکارێک لە شوێنی مانەوەی دەستبەسەریان کردووە. ناوبراو دووپاتی دەکاتەوە کە لە ئەگەری ناردنەوەی بۆ ئێران گیانی دەکەوێتە مەترسی، بەرپرسی ئەمەش وڵاتی تورکییەیە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی میرزایی، شیلان میرزایی بۆ کەمپی “باندیرما” لە وڵاتی تورکیە گواستراوەتەوە. دەوترێت کە کەمپی باندیرما کەمپێکی کاتییە بۆ ئەو پەنابەرانەی کە بڕیاری دیپۆرت کردنەوەیان دراوە.
شایەنی باسە کە، شیلان میرزایی، چەند ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ هاوژینەکەی، بە هۆی گوشاری ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی، بۆ پاراستنی گیانی خۆی وڵاتی ئێرانی بە جێهێشتووە و لە وڵاتی تورکییە داوای پەنابەری کردووە.