ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی خەرمانان ، ماڵپەڕی “ئابووری ئانلاین” لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە کە، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی، لە پیشەی نەوتی پێترۆشیمی لە کۆمپانیای پێترۆشیمی مێهر لە ناوچەی “عەسەلوویە” سەر بە پارێزگای بووشێهر، بە بڕی ١٧٠ میلیۆن دۆلار بەراورد بە ٥ هەزار میلیارد تمەن گەندەڵییان کردووە، کە لێشیان ئاشکرا بووە حازر نین بیگەڕێننەوە جێگای خۆی.
ئەو گەندەڵییە زۆرەی بەرپرسانی ڕژیم وا دەکا لە وەرزی سەرمادا لە ئێران قەیرانی وزە و سووتەمەنی زۆر دروست دەبێ و خەڵکی ئێران تووشی کێشەی گەورە دەبن و بەڕێوەبەری گشتیی پێترۆشیمی لەسەر کار دەرکراوە کە یەکێک لە کەسە نزیکەکانی ئیبراهیم ڕەئیسی بووە.
لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە، گەندەڵی و دزی لە پێترۆشیمی مێهر، دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت و وزە، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەیکە لە وەرزی سەرمادا خەڵک تووشی کێشەی گەورە بن.