فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مەترسی لەسێدارەدانی هاوڵاتییەکی تەمەن ٢٠ ساڵ
شەممە ۲۹-۰۲-۱۴۰۳   |  18-05-2024

بەپێی زانیاریەکان، حوکمی سێدارەی “ئاروین قارەمانی”، تەمەن ٢٠ ساڵ کە بڕیار بوو ئەمڕۆ شەممە ٢٩ی گوڵان جێبەجێ بکرێت، بۆ ڕۆژی دووشەممە ٣١ی ئەم مانگە دواخراوە.
جێگای ئاماژەیە، ئاروین قارەمانی لە دوو ساڵ لەمەوبەرەوە لە شەڕ و تێکهەڵچوونێکدا کە بوو بە هۆی گیانلەدەستدانی ئەمیر لەشکەری، هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان، دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. پێویستە بوترێ کە لەم دوایییانەدا دایکی ئاروین قارەمانی بە بڵاوکردنەوەی فایلێکی دەنگی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داوای یارمەتیی لە خەڵک کردووە تا منداڵەکەی دیسان بگەڕێتەوە ماڵەوە، بەڵام هەوڵەکانی بنەماڵەی ئەو بەندکراوە، بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندیی بنەماڵەی کوژراوەکە سەرکەوتوو نەبووە و ئەو بنەماڵە بۆ ڕزگارکردنی گیانی منداڵەکەیان داوای نێوەندگیرییان لە هەموو خەڵک کردووە.