فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مەترسی لەسێدارەدانی هەڵسووڕاوێکی بواری مافەکانی ژنان
چوارشەممە ۲۸-۱۰-۱۴۰۱   |  18-01-2023

محه‌ممه‌د موقیمی پارێزه‌ی موژگان كه‌شاوه‌رز له‌ هەڵسووڕاوانی ناسراوی مافی ژنان ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٧ی  به‌فرانبار ڕایگه‌یاند: كه‌ ئه‌و هەڵسووڕاوە مه‌ده‌نیه‌ له‌ په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وە به‌ “افساد فی الارض” مه‌حكووم كراوه‌.

موژگان كه‌شاوه‌رز هەڵسووڕاوی مافی ژنان و له‌ ناڕازیان به‌ حیجابی زۆره‌ملێ كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به تۆمه‌ته‌كانی “ته‌بیلغ دژی نیزام”، “ئیجماع و ته‌بانی به‌ مه‌به‌ستی تێكدانی ئاسایشی گشتی” و “بێڕێزی به‌ پیرۆزییه‌كان” به‌‌ ٢٣ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان مه‌حكووم و به‌بۆنه‌ی نه‌خۆشیه‌وه‌ له‌ زیندان به‌ شێوه‌ی كاتی ئازاد كرابوو،‌ له‌ په‌روه‌نده‌یه‌كی تازه‌ دا به‌ “افساد فی الارض” مه‌حكووم و مه‌ترسی له‌سێداره‌دانی له‌سه‌ره‌.