فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مەترسی وشکبوونی ده‌ریاچه‌ی ورمێ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا
دوشەممە ۲۰-۰۴-۱۴۰۱   |  11-07-2022

به‌وته‌ی ژینگه‌پارێزانی ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، به‌هۆی وشكه‌ساڵی و كه‌می باران و به‌فر، سازكردنی به‌ندئاوی زۆر له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی ده‌ریاچه‌ی ورمێ، هه‌بوونی هه‌زاران بیری ئاوی نایاسایی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناكارامه‌ی به‌رپرسانی ڕژیم، ئه‌و ده‌ریاچه‌یه‌ مه‌ترسی وشكبوونی جیددی له‌سه‌ره‌.
به‌پێی ئاماره‌كان ڕێژه‌ی ئاوی ده‌ریاچه‌ی ورمێ به‌كه‌متر له‌ ٧.٢ ملیارد متری سێجا گه‌یشتووه‌ و ڕۆژانه‌ ده‌یان لیتر له‌ ئاوه‌كه‌ به‌هۆی گه‌رمای هه‌واوه‌، ده‌بێته‌ هه‌ڵم و پلانه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی ده‌ریاچه‌ی ورمێ‌ جێبه‌جێ نه‌كراوه‌. به‌وته‌ی ژینگه‌پارێزان، به‌شێكی زۆر له‌ ده‌ریاچه‌ی ورمێ بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی خۆڵبارین و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆر به‌ ته‌ندرووستی خه‌ڵك و به‌رهه‌می كه‌شاوه‌رزان ده‌گه‌ینێت. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ هه‌ركات ژینگه‌پارێزان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه‌، له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌ و زیندان و ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌ سەرکوتگەرەکانی رژیم به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه‌.