مەترسی وشکبوونی ژینگەی پارێزگاکانی کرمانشا و لوڕستان
پێنجشەممە ۲۴-۰۶-۱۴۰۱   |  15-09-2022
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ٤٠٠ هێکتار لە باخەکانی گوندی “کەرەم بەست ” سەر بە بەشی “بێڵەوار” لە شاری کرمانشا پێویستیان بە ئاوەدانیی خێرا هەیە و بەهۆی نەبوونی ئاو لەژێر هەڕەشەی وشکبووندان.
هەروەها دابینکردنی ئاوی خواردنەوە لە “لوڕستان” لەگەڵ کێشەی جیددی بەرەوڕوو بووەتەوە، بەشێوەیەک کە لە پاییزی داهاتوودا بارودۆخەکە ئەستەمتر دەبێتەوە.
لەو پەیوەندییەدا سەرچاوە ئاوییەکانی “کۆیەشت و ڕوومشکان” لەو پارێزگایە لەگەڵ دابەزینی ئاستی ئاو بەرەوڕوو بوونەتەوە و بەپێی لێکۆڵینەوەی مەیدانیی ژینگەناسان کارەساتێکی ژینگەیی بەرفراوان لەو ناوچەیە بەڕێوەیە.