فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مەترسی گیانلەدەستدان بۆسەر ئازاد خوانچەزەڕ
دوشەممە ۲۴-۱۱-۱۴۰۱   |  13-02-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، “ئازاد خوانچەزەڕ”، چالاکی کرێکاریی ڕفێندراو، لە کاتێکدا کە خولی چاوەدێریی پزیشکیی پاش شیمی‌دەرمانیی تێپەڕ دەکرد، بۆ دەستبەسەرگەی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لە شاری مەریوان ڕاگوێزراوە و گیانی لە مەترسیدایە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو نزیک بە دوو مانگە کە بەبێ چاوەدێریی دەرمانیی پاش شیمی‌درمانی، لە دەستبەسەرگەی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لە شاری مەریوان بەند کراوە. شایانی باسە، ئەو هاووڵاتییە نەخۆشیی شێرپەنجەی هەیە و لە کاتێکدا خولی چاوەدێریی پزیشکیی پاش شیمی‌دەرمانی تێپەڕ دەرکرد، دەستبەسەر و لە دەستبەسەرگەی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لە مەریوان ڕاگیراوە و چارەنووسی ناڕوونە. جێگەی ئاماژەیە، ئازاد خوانچەزەڕ، پێش ئەوەی کە لە لایەن هێزە حکوومەتییەکان لەو شارە بڕفێندرێت، لەژێر چاوەدێریی دەرمانیی شیمی‌دەرمانی و تیشک دەرمانیدا بووە. ناوبراو ڕۆژی سێشەممە، ٢٩ی سەرماوەز، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لە شاری مەریوان ڕفێندراوە و پاشان بۆ دەستبەسەرگەی ئەو ناوەندە حکوومەتییە گواستراوەتەوە و هەتا ئێستا لەوێ ڕاگیراوە.