فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مەحکوم کردنی منداڵێک بە ٢ساڵ زیندان، ٧٤ قامچی و سزای نەختی
پێنجشەممە ۰۹-۰۱-۱۴۰۳   |  28-03-2024

بە پێی ڕاپۆرتەکان ڕۆژی سێشەممە ٧ی خاکەلێوە، “دانیال مام‌ئەحمەد”، منداڵێکی کۆڵبەری تەمەن ١٧ساڵ، خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامی ئەم شارە، سزای ٢ ساڵ زیندانی، ٧٤ قامچی و ٢ ملیارد تمەن سزای نەختی، بەسەردا سەپێنراوە.
شایانی باسە کە دانیال مام‌ئەحمەد، ڕۆژی شەممە ٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران لە سنووری “قوڵقوڵە”ی سەر بە شاری مەریوان، دەستبەسەر کرابوو.