بەپێی ڕاپۆرتەکان، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی “مێهدی سادقی و فەرزانە سەیدی”، لە لایەن دادگای ڕژیمەوە بە زیندان، سزای نەختی و سزا تەکمیلییەکان مەحکووم کران.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “مێهدی سادقی”، لە دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی ئیلام، لە لایەن لقی ١٠٣ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەو شارە، بە تۆمەتی “تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی” بە ٦ مانگ زیندانی تەعزیری، ٧٤ زەربە شەلاق و دوو ساڵ قەدەغەی چوونەدەرەوەی لە وڵات، مەحکووم کرا. هەروەها “فەرزانە سەیدی”، خوێندکاری خەڵکی شاری ئیلام، لە لایەن دادگای پێداچوونەوە بە ٢ ساڵ، ٢ مانگ زیندانی هەڵپەسێردراو، ٢٥ میلیۆن تمەن سزای نەختی، دوو ساڵ قەدەغەی چوونەوەدەرەوە لە وڵات و هەڵوەشاندنەوەی پاسپۆرتەکەی، مەحکووم کراوە. لە لایەکی دیکەوە، فەرید مۆرادی، خەڵکی کرماشان و دەرچووی زانکۆی پەروەردەی تاران، لە لایەن دادگای ڕژیمەوە، بە ٣ ساڵ زیندان مەحکووم کراوە.