ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی خه‌رمانان، یه‌كیه‌تی ئۆرووپا له بهیانیەیکدا، كوشتنی مه‌هسا ئه‌مینی و سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌رانیان له‌لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامیه‌وه به توندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری ناچاركردنی ڕژیم به وڵامدانه‌وه به كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بوو.
یه‌كیه‌تی ئۆرووپا له‌به‌یاننامه‌كه‌ی خۆیدا كوشتنی مه‌هسا ئه‌مینی له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌لایه‌ن گه‌شتی ئێرشاده‌وه مەحکووم کرد و ڕایگه‌یاند: حه‌وتووی ڕابردوو مه‌هسا ی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه و ئازاری هێزه‌كانی ڕژیم له نه‌خۆشخانه‌ی “كه‌سرا”ی تاران گیانی له‌ده‌ستدا و ئه‌و جه‌نایه‌ته بۆ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی قبووڵ ناكرێت و ئه‌بێ تاوانباران سزا بدرێن. یه‌كیه‌تی ئۆرووپا لە بەیاننامەکەیدا داوا له به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی دەکات مافی شارومەندی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته له‌به‌رچاو بگرێ و ڕێگری بكات له هه‌ر جۆره توندووتیژییه‌ك له گرتووخانه‌كانی ئێران‌دا.