ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی ڕه‌زبه‌ر، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فه‌وری له‌سه‌ر باروودخی ئێستای ئێران و سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه‌برد و زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌رانیان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه به توندی مه‌حكووم كرد.
نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ یه‌كسانی ژنان له شۆرای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه له شاری “ژنێ‌و”ی سوییس، وێڕای ئاماژه به كوشتنی زالمانەی مه‌هسا ئه‌مینی له‌لایه‌ن گه‌شتی ئێرشاده‌وه، جیاوازی و هه‌ڵاواردنی ژنانی ئێرانی له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه به توندی مه‌حكووم كرد. جاوید ڕه‌حمان له ڕاپۆرتی مانگی مارسی خۆیدا ڕایگه‌یاندبوو كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی خۆی پارێزراو ده‌بێنێت له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ناكرێت و ئێمه وه‌كوو نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌بێ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سه‌ركوتگه‌ره ئیسلامیه ناچار به وڵامدانه‌وه بكه‌ین.