فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مەراسمێک بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی كرێكار له كامیاران بەڕێوە چوو
سێشەممە ۱۲-۰۲-۱۴۰۲   |  02-05-2023

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١١ی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی بیناسازی كامیاران به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ ده‌فته‌ری ئه‌نجومه‌ن، ڕۆژی جیهانی كرێكاریان جێژن گرت.

مه‌راسمه‌كه‌ سه‌ره‌تا به‌ پیرۆزبایی كردنی ئه‌و ڕۆژه‌ له‌لایه‌ن زەفەر یووزی و ڕاگرتنی یه‌ك خوله‌ك بێده‌نگی بۆ ڕێز گرتن له‌ یادی ته‌واوی كرێكارانی تێكۆشه‌ر كه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ژیانێكی باشتر گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ ده‌ستی پێكرد. مه‌راسمه‌كه‌ به‌ خوێندنی شێعرێك له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌كه‌وه‌ به‌رده‌وام بوو و دواتر فه‌رهاد ئیبراهیمی سه‌باره‌ت به‌ مێژووی ئه‌و ڕۆژه‌ قسه‌ و باسێكی پێشكه‌ش به‌ میوانان كرد و له‌ درێژه‌دا مه‌حموود مورادی و ڕه‌حیم محه‌ممه‌دی له‌سه‌ر كێشه‌ و گرفتی كرێكارانی بیناسازی و زروره‌تی یه‌كگرتوویی و هاوپشتی كرێكاران قسه‌یان كرد. له‌ درێژەدا عه‌بدۆڵڵا یوزی قه‌تعنامه‌ی كانونی ئه‌نجومه‌نه‌كانی كرێكارانی ساختمانی ئوستانی كوردستانی بۆ به‌شداربووان خوێنده‌وه‌ و مه‌راسمه‌كه‌ له‌ نێو خۆشی و شایی ئاماده‌بوان دا كۆتایی پێهات.