مەرگی دڵتەزێنی کرێکارێکی ساختمانی لە شاری سلێمانی
چوارشەممە ۲۵-۰۳-۱۴۰۱   |  15-06-2022
سەر لە بەیانی ئەمرۆ چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردان، کرێکاریکی ساختمانی بە ناوی “وەسین سەبوری” ٤٠ ساڵ تەمەن، خەلکی ئاوایی گازەرخانی سەر بە ناوچەی کامیاران، دوای چەند ڕۆژ دەست و پەنجە نەرم کردن لە گەل مردن، بەداخەوە سەرلە بەیانی ئەمرۆ لە یەکیک لە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی گیانی لەدەست دا.
ئەم کرێکارە زەحمەتکێشە بۆ پەیدا کردنی کار چوو بووە شاری سلێمانی. چەند ڕۆژ لەمەوبەر کاتێک بەمەبەستی پەیدا کردنی کار لە یەکێک لە مەیدانەکانی شار وەستا بوو، لە ناکاو کامیۆنێک دێت بەسەریدا و دوای چەندین رۆژ بێهۆشی و لە کۆما مانەوە، ئەمرۆ گیانی لەدەست دا.