فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مەرگی گوماناوی بەندکراوێکی خەڵکی خۆی لە زیندانی دیاربەکر
چوارشەممە ۲۱-۰۳-۱۴۰۴   |  11-06-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، “شەمسەددین ئیسماعیلی” هاووڵاتیی تەمەن ۲۵ ساڵی خەڵکی گوندی هندوان سەر بە شارۆچکەی کۆتۆلی شاری خۆی، پاش ۴۵ ڕۆژ دەستبەسەربوون لە زیندانی دیاربەکر گیانی لەدەستدا.
ڕۆژی پێنجشەممە ۸ی جۆزەردانی ١٤٠٤، هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەو هاووڵاتییە بە بنەماڵەکەی ڕاگەیەندرا و هۆکاری مەرگی ناوبراو بە خۆکوشتن نێو بردراوە. شایانی باسە، تەرمی ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە ۱۴ی جۆزەردان، ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە بەمەبەستی کارکردن ڕووی لە تورکییە کردبوو و لە وێستگەیەک لە دیاربەکر دەستبەسەر کرابوو و دواتر بۆ زیندانی ئەو شارە گواسترابۆوە. هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە بە بنەماڵەکەی بەبێ وردەکاری و شرۆڤەیەک لەسەر ئەو بابەتە تاوانباربوونی ناوبراو ڕاگەیەندراوە.