فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مەرگی گوماناوی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی ورمێ
دوشەممە ۲۶-۱۰-۱۴۰۱   |  16-01-2023

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە مەرگی گوماناوی بەندکراوێک لە زیندانی ورمێ کە پەیوەندی بە دۆسیەیەکی ئابوورییەوە هەیە دەکەن.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سدیق ڕەسووڵیان کە سەرەتای پاییزی ئەمساڵ لە پەیوەندی لەگەڵ دۆسیەیەکی ئابووری لە لایەن سپای پاسدارانەوە لە شاری بۆکان دەستبەسەر کرابوو، بە شێوەیەکی گوماناوی لە زیندانی ناوەندی ورمێ گیانی لەدەستدا.