فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مەرگی گوماناوی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی مەهاباد
دوشەممە ۳۰-۰۴-۱۴۰۴   |  21-07-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی هەینی ٢٧ی پوشپەڕی ١٤٠٤، “قادر رەسوڵپور” بەندکراوی سیاسی خەڵکی شاری مەهاباد، لە کۆتا ڕۆژەکانی بە سەربردنی ماوەی حوکمەکەی، بە شێوەی گوماناوی لە زیندانی مەهاباد گیانی لە دەستداوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، بنەماڵەی ئەم بەندکراوە، بۆ بەرەوپیری چوونی ئامادە دەبوون کە لە ناکاو هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەویان پێگەیشتووە. بەرپرسیانی زیندان بە بنەماڵەی ڕەسوڵپوریان وتووە کە ئەو لە کاتی حەمام کردن توشی تەشەنوج بووە و گیانی لە دەستداوە. ئەمە لەحاڵێکدایە کە بنەماڵە و کەسوکاری ئەم ئیدیعایە ڕەت دەکەنەوە و ڕایانگەیاندووە کە ئەو پێشینەی هیچ جۆرە نەخۆشی و کێشەیەکی جەستەیی نەبووە. تەرمەکەی ئەو بۆ دەستنیشاندکردنی هۆکاری مەرگی بۆ پزشکی دادوەری ورمێ ڕاگوێزراوە بەڵام تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی فەرمی سەبارەت بە هۆکاری مەرگی ڕانەگینراوە. قادر ڕەسوڵپور پێشینەی ئەندامێتی لە کۆمەڵەی لە دەهەی ١٣٦٠ی بووە و پێشتریش لە مەودای ساڵەکانی ١٣٦٣ تا ١٣٦٩، بۆ ماوەی شەش ساڵ لە زیندان بووە.