
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی خەرمانانی ١٤٠٤، ئەمیر ئەمیری، بەندکراوی تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی سەحنە بە هۆکار گەلێکی نادیار لە زیندانی قزڵحیساری کەرەج گیانی لە دەستدا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک بە بنەماڵەی ئەمیری، ئەم بەندکراوە پێشتر لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ڕایگەیاندووە کە داوای پێڕاگەیشتنی پزیشکی کردووە، بەڵام پاش سێ ڕۆژ بەپرسانی زیندان، لەگەل بنەماڵەی ناوبراو پەیوەندییان گرتووە و هەواڵی مەرگی ئەو بەندکراوەیان ڕاگەیاندووە. ئەم سەرچاوە زیادی کرد کە لە ماوەی ئەم سێ ڕۆژەدا، هیچ پەیوەندییەک لە لایەن ئەمیر ئەمیری لەگەڵ بنەماڵەکەی نەگیراوە و ئەم بابەتەش بووەتە هۆی گومان لە بارەی هۆکارەکانی مردنی ناوبراو. جێگای ئاماژەیە، ئەمیر ئەمیری لە دوو ساڵ لەمەوبەرەوە بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە، حوکمی ئێعدامی بە سەردا سەپابوو.