فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مەرگی گوماناوی بەندکڕاوێک بەدوای ئازادکرانیی لە شاری بۆکان
سێشەممە ۰۳-۰۴-۱۴۰۴   |  24-06-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی “سالار خالەندی” کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، ڕۆژێک دوای ئازاد بوونی بە شێوەی گوماناوی گیانی لە دەستداوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، ناوبراو بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە ژێر ئەشکەنجەی جەستەیی و دەرونیدا بووە کە ڕۆژێک دوای ئازاد بوونی لە خانەباخەکەی بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەستداوە. سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی خالەندی ئاماژەی بەوە کردووە، دامەزراوە ئەمنییەکان هەڕەشەیان لە بنەماڵەی سالار خاڵندی کردووە کە بۆیان نیە بەدواداچوونی یاسایی لەمبارەوە ئەنجام بدەن و نابێت هیچ زانیاریەک لەمبارەوە بڵاو بکەنەوە.