مەرگی گۆماناوی یه‌كێك له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ئاخێزە جەماوەریەکان له تاران
چوارشەممە ۲۷-۰۲-۱۴۰۲   |  17-05-2023
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئه‌میرحسێن ته‌روال” یه‌كێك له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ئاخێزە جەماوەریەکان له شاری تاران كه ده ڕۆژ له‌وه‌پێش به دانانی بارمتە ئازاد ببوو ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی گوڵان بە شێوه‌ی گۆماناوی گیانی به‌ختكرد.
“ئه‌میرحسێن ته‌روال” له ڕێكه‌وتی ٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ و له هێرشی هێزه‌كانی سپای پاسدارانی ڕژیم بۆ سه‌ر ناوچه‌ی “عه‌لی ئاباد”ی تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درابوو. به پێی زانیارییه‌كان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان سناریۆسازیان بۆ ئه‌و به‌ندكراوه كرد و له ژێر ئه‌شكه‌نجه ئیعترافی ئیجباریان لێ وه‌رگرتبوو. ناوبراو ته‌نیا چه‌ند ڕۆژ دوای ئازادبوونی له زیندان به شێوه‌ی گۆماناوی گیانی به‌ختكردووه و پزیشكی دادی ڕژیم هۆكاره‌كه‌ی بۆ جه‌ڵته‌ی دڵ گه‌ڕاندۆته‌وه.