مەسموومییەتی ١٥ خوێندکاری دەبیرستانی کچانەی فاتمییەی قۆم
یەکشەممە ۰۹-۱۱-۱۴۰۱   |  29-01-2023
بەوتەی پێوەندییەکانی گشتی زانکۆی علووم پزیشکی قۆم، ١٥ خوێندکاری دەبیرستانی کچانەی فاتمییەی قۆم تووشی مەسموومییەت بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ٨ی مانگی ڕێبەندان، ١٥ خوێندکاری دەبیرستانی کچانەی فاتمییە لە شەقامی سەفاشاری قۆم بە هۆی مەسموومییەت و حاڵەتەکانی وەک هێڵنجدان، ڕشانەوە و سەرگێژی، گواستراونەتەوە بۆ ناوەندی دەرمانی ئەمشارە.