مەسمووم بوونی ٣١ هاووڵاتیی لە دزفوول بەهۆی بەکارهێنانی مەشرووبی دەستکرد
یەکشەممە ۲۲-۰۴-۱۴۰۴   |  13-07-2025

سەرۆکی نەخۆشخانەی “گەنجەویان”ی دزفوول، ڕایگەیاندووە: لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ٣١ کەس بەهۆی بەکارهێنانی مشرووبی دەستکرد و تەقەلوبی، سەردانی ئەم نەخۆشانەیەیان کردووە.
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە هاووڵاتییەک بەم بۆنەوە گیانی لەدەستداوە و پێنج کەسی دیکەش لە بەشی چاودێری تایبەت خەوێندراون. حەمیدعەلی شفیعی نیا، وێڕای ئاماژە بەوەیکە لەم ژمارەیە ٧ کەسیان دیالیز کراون، وتی: بەکارهێنانی مەشرووبی تەقەلوبی زۆر مەترسیدارە و دواهاتی جیددی بەدواوەیە. جگە لەوەیکە زۆربەی ئەو کەسانەی کە مشرووبی ناستاندارد بەکاردێنن مەسمووم دەبن یاخود گیانیان لەدەست دەدەن، زۆربەشیان تووشی خەساری جیددی دەبن و بەهۆیەوە چاویان لەدەست دەدەن یاخود گورچیلەکانیان پەکی دەکەوێت.