فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مەشهەد؛ دەسبەسەرکردنی جەواد عەلیکوردی پاش ڕێوڕەسمی حەوتوی براکەی
یەکشەممە ۲۳-۰۹-۱۴۰۴   |  14-12-2025

ڕۆژی هەینی ٢١ی سەرماوەز، جەواد عەلیکوردی برای خەسرەو عەلیکوردی پارێزەری داگا کە حەوتووی ڕابردوو بە شێوەیەکی گوماناوی لە نووسینگەکەی خۆی گیانی بەخت کردبوو، پاش بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی براکەی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

شایانی باسە کە ئەو ڕێوڕەسمە دەستێوەردانی هێزە ئەمنییەکانی لێکەوتەوە و هەر بۆیە ژمارەیەک لە بەشداربووان لێدان و کوتانیان بەرکەوت و دەسبەسەر کران.

هەر لەم پەیوەندییەدا حەسەن هیمەتیفەڕ دادوەری مەشهەد، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی دەسبەسەر کرانی جەواد عەلیکوردی و ٣٩کەس لە ئامادەبووانی ئەو ڕێوڕەسمە ڕایگەیاند کە ئەم کەسانە بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی دەسبەسەر کراون. هەروەها کوتی کە جەواد عەلیکوردی لە گەڵ نەرگس محەممەدی و سپیدە قولیان تۆمەتبار بە هاندانی ئامادەبووان و وتنەوەی درووشمی تێکشکاندنی نۆرمەکانن .