
مەهناز خەزایی، لاوێکی ناڕازی کە پێشتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، رۆژی شەممە ١١ی خاکەلێوە بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە گیانی لەدەست دا.
مەهناز خەزایی لە ٣ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٢ “بەهۆی بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە ئینستاگرام کە تێیدا ناڕەزایەتی دەربڕیبوو” بانگهێشتی لقی حەوتەمی دادگای شۆڕشی تاران کرا و لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا تووشی نەخۆشی شێرپەنجە و ئێمئێس بوو و سەرەڕای ئەوەی سەریشی لە کاتی دەستگیرکردنیدا شکابوو، لەبری نەخۆشخانە ڕەوانەی زیندانی ئەوین کرابوو.
ناوبراو دووای ئازادبوون و تێپەڕاندنی نەخۆشیەکەی، رۆژی شەممە ١١ی خاکەلێوە، بە هۆی جەڵتەی مێشکەوە مالئاوایی لەژیان کرد.
دەگوترێت کە هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیم شهوی ڕابردوو چوونهتە نهخۆشخانه و ههموو فایلی پزیشکی مێهناز خهزایی و مۆبایلهکانی ئەندامانی بنەماڵەکەیان لهگهڵ خۆیان بردووە.
دوای دەستگیرکردنی دڕندانە، بنەماڵەکەی تا ١٦ی خەرمانانی ١٤٠٢ هیچ زانیارییەکیان لەسەر بارودۆخی مەهناز نەبوو. دوای ئەوە ناوبراو لە پەیوەندییەکی کورتدا بنەماڵەکەی ئاگادار دەکاتەوە کە لە زیندانی قەرچەکەوە بۆ ئێوین گواستراوەتەوە.
دوای دەستگیرکردنی، خەزایی لە کاتی گواستنەوەی بۆ زیندان، بەهۆی توندوتیژی هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە تووشی شکانی سەری دەبێت و دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەریعەتی.