ناجێگیربوونی باری تەندروستی کۆلبەرێکی خەلکی سەوڵاوا
سێشەممە ۲۵-۰۷-۱۴۰۲   |  17-10-2023
ئەمیر کەریمی، خەڵکی گوندی “گۆشخانی”ی سەر بە شاری سەوڵاوا، بەهۆی دژواری و قووڵیی برینەکەیەوە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بریندار بوو، لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری مەریوان بۆ نەخۆشخانەی “سینا”ی شاری تارا گواستراوەتەوە.
ئەم کۆڵبەرە بریندارە لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری مەریوان دوو نەشتەرگەری بۆ ئەژنۆی کراوە و هێشتا پێویستی بە چارەسەری و چاودێریی پزیشکی زیاترە.
ئەمیر کەریمی، ڕۆژی شەممە، ١٥ی ڕەزبەر، لە کاتی کۆڵبەری کردن و بەدەستهێنانی بژێویی ژیانی، لە نزیک گوندی ئەنجیران کە دەکەوێتە سنووری شاری مەریوان، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە کۆمەڵێک کۆڵبەر، ئەژنۆی بەسەختی بریندار بووە.شایانی باسە کە ئەمیر کەریمی خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.