فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناجێگیربوونی بواری تەندروستیی خالید ئەحمەدیان بەدوای بریندارکرانی لە لایەن هێزەکانی ڕژیم لە سنووری بانە
یەکشەممە ۱۹-۰۵-۱۴۰۴   |  10-08-2025

خالید ئەحمەدیان کۆڵبەری خەڵکی شاری بانە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری ئەو شارە بریندار و بۆ نەخۆشخانە گواسترابوویەوە، بواری تەندروستیی ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی چوارشەممە ۱۵ی گەلاوێژی ١٤٠٤، خالید ئەحمەدیان، تەمەن ۴۵ ساڵ و خەڵکی گوندی “سێوچ”ی سەر بە شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بریندار کرا. شایانی باسە، خالید ئەحمەدیان پاش بەرکەوتنی گوللە لە بەرزاییە سنوورییەکانی “هەنگەژاڵ”ی بانە لە بەشی سمتیدا بەسەختی بریندار کراوە و بۆ نەخۆشخانەیەک لە تەورێز گواستراوەتەوە. باری تەندروستیی ئەو کۆڵبەرە بەهۆی سەختی برینەکانی ناجێگیر ڕاگەیەندراوە و نەشتەرگەریی بۆ کراوە.