ناجێگیربوونی دۆخی تەندرووستی بەندکراوێک لە زیندانی نەغەدە
شەممە ۲۶-۰۳-۱۴۰۳   |  15-06-2024
پێی ڕاپۆرتەکان، بارودۆخی تەندروستی سولەیمان محەممەدپوور کە بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە ناڕوونی دۆسیەکەی ٢٢ ڕۆژە مانی لەخواردن گرتووە، ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سولەیمان محەممەدپوور لە چوار مانگ لەمەوبەرەوە بە تۆمەتی “قاچاخی چەک” دەستبەسەر کراوە و لە ماوەی ٢٢ڕۆی ڕابردوودا مانی لەخواردن گرتووە. ناوبراو لە ڕۆژی هەینی ٤ی جۆزەردانەوە، بە هۆی دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر نادیاری چارەنووسی، لە زیندانی نەغەدە مانی گرتووە و سەرەڕای ناجێگیربوونی باری تەندروستی هەروا لە مانگرتنەکەی بەردەوامە.