ناجێگیر بوونی بارودۆخی تەندرووستی چەند قوتابی و مامۆستای قوتابخانەی عیسمەتی شاری سنە
پێنجشەممە ۰۷-۰۲-۱۴۰۲   |  27-04-2023
دوای هێرشی کیمیایی ڕۆژی دووشەممە ٤ی گوڵان بۆ سەر قوتابخانەی کچانەی “عیسمەت”ی حەسەناوا لە شاری سنە، ژمارەیەک لە خوێندکارانی ئەم قوتابخانەیە بە هۆی ژەهراوی بوونیانەوە بۆ بەشی تایبەتی (CCU)ی نەخۆشخانەی “تەوحید”ی ئەم شارە، گوازراونەتەوە.
ژەهراوی بوونی بەرینی قوتابیانی قوتابخانەی عیسمەت نەک ناڕەزایەتی و نیگەرانی بنەماڵەکانی لێ کەوتۆتەوە، بەڵکوو بۆتە هۆی تێکهەڵچوونی نێوان بنەماڵەی قوتابیان لەگەڵ بەڕێوەبەر و فەڕاشی ئەم قوتابخانەیەدا.
بنەماڵەکان دەڵێن بەڕێوبەرانی قوتابخانەکە بوونەتە ڕێگر لە بەردەم ڕزگار کردنی گیانی منداڵەکانیان و گوازتنەوەیان بۆ ناوەندە پزیشکییەکانی ئەم شارە.