فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناجێگیر بوونی باروودۆخی تەندروستی مندالێک لە بۆکان
دوشەممە ۲۵-۰۷-۱۴۰۱   |  17-10-2022

بارودۆخی تەندروستیی قوتابییەکی منداڵی تەمەن ١٥ ساڵی خەڵکی بۆکان کە بە تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم بریندار بووە، ناجێگیرە.
ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕەزبەر، هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم، لە شاری بۆکان لە کاتی گەڕانەوەی قوتابییان لە قوتابخانە تەقەیان لێ دەکەن کە لە ئاکامدا یەکێک لە قوتابییان بەناوی “نێچیرڤان ڕەسووڵی دێبوکری|” بە توندی بریندار دەبێ .
شایانی باسە کە هێزە چەکدارەکانی رژیم، ڕاستەوخۆ نێچیرڤانیان بە گولـلە بریندار کردووە و بەهۆی قورسی برینەکەیەوە بۆ یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ورمێ گواستراوەتە و بارودۆخی تەندروستی ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.