نادیاربونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان
هەینی ۰۲-۰۸-۱۴۰۴   |  24-10-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی حەوت ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی “عەبدوڵڵا گوڵستانی” خەڵکی بۆکان، هێشتا چارەنووسی ناوبراو نادیارە و وەزارەتی ئیتلاعات لە وەڵامدانەوە لەمبارەوە خۆی دەبوێرێ.
شایانی باسە، عەبدووڵا گوڵستانی بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی ڕەزبەری ١٤٠٤، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری بۆکان دەستبەسەر کرابووە. ئەم هاووڵاتییە بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، لە لایەن لقی ٣ی دادگای پێداچوونەوەی ورمێ بە تۆمەتی «پڕۆپاگەندە دژی نیزام” حوکمی سێ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو. هەروەها لە ڕێکەوتی ١١ی خەرمانانی ١٤٠٢ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و پاش یەک حەفتە دەستبەسەر کران و بە هۆی ئەشکەنجەی قورسی هێزە ئەمنییەکان لە بەشی بڕبڕەی پشتییەوە تووشی شکان ببوو.