نادیاربوونی چارنووسی ڕووناک دەشتی بەدوای دەستبەسەر کرانی لە کامیاران
شەممە ۲۸-۰۴-۱۴۰۴   |  19-07-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤، “ڕووناک دەشتی” تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵكی گوندی “ئەلەك”ی سەر بە شاری كامیاران، لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات لەمشارە دەستبەسەر و هەتا ئێستا زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونەكانی بنەماڵەی ڕووناک دەشتی بە مەبەستی ئاگاداربوون لە دۆخی ڕاگرتن و تەندروستی ناوبراو بێ ئاكام ماوەتەوە. هەروەها، تا كاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكارەكانی دەستبەسەركران و تۆمەتە سەپێندراوەكان دژی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.