فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنوسی کیانووش چراغی بەدوای دەستبەسەر کرانی
یەکشەممە ۲۴-۰۱-۱۴۰۴   |  13-04-2025

بەگوێرەی زانیارییەکان، زیندانی سیاسی کیانوش چراغی لە بارودۆخێکی دەروونی زۆر
سەختدایە و چەندین جار ڕایگەیاندووە کە شوێنی ڕاگیرانی “زیندان نییە بەڵکوو تەبعیدگایە”.
کیانوش چراغی بۆ ماوەی ٢٥ ڕۆژ لە ژوورێکی تاکەکەسیدا کە بە “ژووری سپی” ناسراوە ڕاگیراوە و چراکانی ژوورەکە بەردەوام داگیرساون و هیچ پەنجەرەیەک و خزمەتگوزارییەکی نییە. هەروەها دۆسیەیەکی نوێی لەدژی کراوەتەوە. بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی خاکەلێوی ١٤٠٤، لەناو زیندان دادگای بۆ بەڕێوەبچێت.