فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی ئیبراهیم ڕەسووڵپوور بەدوای دەستبەسەر کرانی
یەکشەممە ۲۲-۱۱-۱۴۰۲   |  11-02-2024

ئیبراهیم ڕەسوڵپوور، هاووڵاتیی خەڵکی شاری نەغەدە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و دوای تێپەڕبوونی نزیک بە دوو هەفتە چارەنووسی نادیارە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ڕێبەندان، ئیبراهیم ڕەسووڵپوور تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی شاری نەغەدە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار،  بەدواداچونی  بنەماڵەی ئیبراهیم ڕەسووڵپوور بۆ ئاگادار بوون لەسەر چارەنووسی ناوبراو تاکوو ئێستا بێ وەڵام ماوەتەوە. جێگای ئاماژەیە، تاکاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی مانەوە و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو بەردەستدا نییە.